کوردستانی

یەکەم وەزارەت ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم وەزارەت ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە مووچە لە 25ی مانگ بە تەواوی دابەشدەکرێت، وەک ئەوەی پێشتر بڕیاری لەسەردرابوو، دەشڵێت "200 ملیارەکەی ئەم مانگە لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێم و داهاتی ناخۆش زیاتر لە ملیارێک دینارە و ئەمەش زیادی دەبێت لە مووچەی فەرمانبەران".

ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2021 سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا و بێ لێبڕین سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیاییدا کە لە 25 مانگ مووچە بێ لێبڕین دابەش دەکرێت و بە مەودا میدیای راگەیاند "200 ملیارەکەی بەغدا بۆ ئەم مانگە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و هیچ گرفتێک لەبەردەم دابەشکردنی مووچەدا نییە لە کاتی خۆیدا و بە بێ لێبڕین"

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ بۆ ئەم مانگە داهاتی ناخۆ زیاترە لە ملیارێک دینار، هەربۆیە بەدڵنیاییەوە لە کاتی خۆیدا مووچە دابەشدەکرێت".

بە پێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو 25ی مانگێک مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت، بەو پێیەشبێت رۆژی دوو شەممە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش وەک ھەمیشە وەزارەتی تەندرووستی دەبێت مووچەیان پێدەدرێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan