کوردستانی

یاسای هاتوچۆ لەنێوان حکومەتی هەرێم و عیراق یەکدەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاسای هاتوچۆ لەنێوان حکومەتی هەرێم و عیراق یەکدەخرێت
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتیی عیراق بەنیازە یاسای هاتوچۆی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی وەک بەشێک لە پڕۆژە یاسایەکی نوێ هەموار بکاتەوە.
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تاریق ئیسماعیل روبەیعی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە "بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرقاڵی نوسینی رەشنوسی یاسایەکی یەکگرتووە لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم، ئەوەش بە هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2019". 
 
ئەوەشی خستووتەڕوو "لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ پێکدەهێنرێت بۆ ئامادەکردنی رەشنوسەکە کە تیشک دەخاتە سەر کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان و هەروەها دانی ئەو سەرپێچییانەی کە زیاد دەبێت لەسەریان ئەگەرهاتوو نەیدەن، هەروەها کەمکردنەوەی بارگرانی هاتن و چوونی ئۆتۆمبێلەکان بۆ هەرێمی کوردستان، وتیشی، رەشنوسی یاسا نوێیەکە رێنمایی یەکگرتوو لەخۆدەگرێت لەبارەی سەرپێچی و رسومات و تۆمارکرد".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو کارنامەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئامادەکراوە هاوکار دەبێت بۆ ئاسانکاریی رێکارەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ئەنجامدانی سەرپێچییەکان، بەشێوەیەک پسوڵەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتوچۆ (عیراق) دەدرێت بە هاتوچۆی هەرێم بە مەبەستی سەپاندنی سەرپێچی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەنی تابلۆی پارێزگاکانی خوارو و ناوەڕاستن و سەرپێچی دەکەن، هەروەها بە پێچەوانەشەوە". 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan