کوردستانی

لەم ناوچانەی هەرێم باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانەی هەرێم باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لە دوای نێوەڕۆ ئەگەری بارانێکی کورت خایەنلە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور و خۆرهەڵاتی هەرێم دەبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە دوای نێوەڕۆ ئەگەری بارانێکی کورت خایەن لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور و خۆرهەڵاتی هەرێم دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 28 پلە، سلێمانی 27 پلە, دهۆک 27 پلە، هەڵەبجە 27 و کەرکوک 30 پلە.
ر. ر


Qaiwan
Qaiwan