کوردستانی
بەرزبوونەوەی كرێی پاس رەتدەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بەرزبوونەوەی کرێی گواستنەوەی پاسی ناوشاری سلێمانی دەکات لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار و راشیگەیاند، تاوەكو ئێستا كرێ وەك خۆیەتی و 500 دینارە.
لە لێدوانێکدا جەلال ئەبوبەكر، سەرۆكی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی باس لە گران بوونی كرێی پاسی ناوشار دەكەن دوورن لە راستییەوە و ئەمڕۆ كرێی گواستنەوەی سەرنشینان بە پاس هەر بە 500 دینارە و نرخەكەی زیادی نەكردوە و پێشنیازی بەرزكردنەوەی نرخیش ناكەن".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەگەر چارەسەری نرخی سوتەمەنی بكرێت ئەوا كرێی گواستنەوەی پاس بەرزنابێتەوە، بەڵام ئەگەر نرخی سوتەمەنی بەمشێوەیە بەرزبێتەوە ئەوا پاسەكان زەرەر دەكەن و ئەو كرێیەی لەكاتی گواستنەوەی سەرنشیناندا دەستیان دەكەوێت، بەشی كڕینی بەزین ناكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەروەها ئەگەر چارەسەری ئەو كێشە نەكرێت ئەوا شۆفێرانی پاسەكان كارناكەن و ئەوكاتە خەڵك ناچارە لەبری 500 دینار 750 یان هەزار دیناریش بدات بۆ گواستنەوەی و بەو شێوەیە كرێی هاتووچۆ بەرزدەبێتەوە".
ر. ر

بیروڕا