عیراقی

وەزارەتی دارایی عیراق شایستەی جوتیاران بۆ ئەمساڵ خەرج دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی عیراق شایستەی جوتیاران بۆ ئەمساڵ خەرج دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند،  نزیکەی 150 ملیار دینار تەرخان دەکرێت بۆ شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیاران. 

ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2021 عەلا جبوری, وەزیری بازرگانیی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی 149 ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ شایستەی جوتیارانی تەرخان کردووە بۆ ئەمساڵ کە بەروبوومەکانیان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە وەرگیراوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و لە داھاتوویەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت.

ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی دانەوێڵەدا وەزاەرتی بازرگانی عیراق بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە جوتیاران وەردەگرێتەوە و لە ناوخۆدا ساغی دەکاتەوە، ئەمەش هاوکارییەکی باشە بۆ ئەوەی جوتیاران بەربوومەکانیان ساغبکەنەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب