گێتی
ژمارەیەک کۆچبەری عیراقی لە ئەڵمانیا دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی 31 کۆچبەری عیراقی راگەیاند کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنووری پۆڵەنداوە چوونەتە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون ژن و منداڵیشیان تێدایە.
میدکانی ئەڵمانیا لە زاری پۆلیسی ئەو وڵاتەوە رانگەیاندووە "بەهۆی نایاسایی هاتنیان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگەی سنووری پۆڵەنداوە پۆلیسی ئەڵمانیا 31 کۆچبەری عیراقیان لە ئۆتۆمبێلێکدا دەستگیرکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەو 31 کۆچبەرە لە 19 پیاو و 10 منداڵ و دوو ژن پێکهاتووە، دواتر سەرجەم دەستگیرکراوەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی سفاڵک کراون".
س،ر