کوردستانی

ئەمڕۆ بڕێک بەنزین دەگاتە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بڕێک بەنزین دەگاتە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی (540) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 24ی تشرینی یەکەمی 2021 بڕی (540) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو رۆژی ئاییندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرانبەر زیاد دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "گرفتی سوتەمەنی تەنها بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە، بەڵکو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بووەتەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش درێغی نەکردووە و هاوڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب