کوردستانی

ئاسایش بکوژی کەسێکی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش بکوژی کەسێکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە شەوی 20 لەسەر 21ی تشرینی یەکەمی 2021 بە چەکی دەمانچە لە نزیک پێشەنگەی ئۆتۆمبێل لە قەزای چەمچەماڵ کەسێکی کوشت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "شەوی 20 لەسەر 21ی تشرینی یەکەمی 2021 تۆمەتبارێک بەناوی (ب ، ج ، ع )  کەسێک بە چەکی دەمانچە لە نزیک پێشەنگەی ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بەناوی (ھ ، ع ، ٲ) دەکوژێت و هەڵدێت، پاش ئاگادارکردنی هێزەکانمان لەم رووداوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە ، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە، تۆمەتباری هەڵهاتوو خۆی رادەستی (بنکەی ئاسایشی سەنگاو ) ی سەربەبەڕێوەبەرایەتیمان کرد".

ئاماژە بەوەشکراوە " ئەو چەکەشی تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتبارەکەش  بە مادەی (405) لە یاسایی سزادان راگیراو لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە دەستیپێکرد، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناو وتی پێشتر کێشەیان هەبووە لەگەڵ کوژراوەکەدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتبارەکە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (مشکیبان)ی ناحیەی قادرکەرەمە کوژراوەکەش دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بووە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (قایتەوەن)ی ناحیەی قادرکەرەمە، هەروەها کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە  مۆبایلی کوژراوەکەی پێبووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan