کوردستانی

یەكێتی هەواڵێکی خۆش دەدات بە کەرکوکییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی هەواڵێکی خۆش دەدات بە کەرکوکییەکان
مەودا میدیا-

مەڵبەندی دووی رێکخستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک رایدەگەیەنێت بە هەوڵی یەکێتی کێشەی ناوچەی تۆپزاوا لە کەرکوک چارەسەر کرا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە  بەنیازبوون شوێنەوارەکان بکرێتە سەربازگە.

لە راگەیەندراوەکەی مەڵبەندی دووی رێکخستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک هاتووە "دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە هەوڵی ئەوە درا ئەو شوێنانەی کە بوونەتە شایەتحاڵێکی زیندووی پڕۆسەکانی ئەنفال لە ناوچەی تۆبزاوای کەرکوک کە کاتی خۆی رژێمی لەناوچووی بەعس دەرحەق بە نەتەوەکەمان ئەنجامی دابوو بکرێنەوە بە سەربازگە و ئەو شوێنەوەرانە لەناو بدرێن، بەڵام بە هەوڵ و کۆششی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی بە تایبەت  ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی سەرکردایەتی، لە رێگەی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقی فیدڕاڵ، پڕۆسەی‌ بە سەربازگەکردنی ئەو شوێنەوارانە راگیرا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لێرەوە جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکەین کە لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا هاوکار و هەماهەنگمان بوون، جەختیش لەوە دەکەینەوە وەک هەمیشە یەکێتی دەبێتە پارێزەر و داکۆکیکاری کەرکوک و کەرکوکییەکان، بەڵێنیش دەەین لە پێناو کەرکوک و دۆزە رەواکەی، هەرچی پێویست بێت بێ درێغ ئەنجامی بدەین تا گەیشتن بە چارەسەری ریشەیی ئەو پرسە رەوایە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan