کوردستانی

هەولێر؛ پێشمەرگەیەکی خانەنشین لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ پێشمەرگەیەکی خانەنشین لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر کوژرانی هاوڵاتییەکی لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیەوە رایگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021 وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر روویدا کە تێیدا کەسێک بەناوی کاوە خەسرۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد".

باسی لەوەشکرد "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبارێک بەناوی (ز.خ.ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە".

ئەوەشی خستەڕوو "قوربانییەکە پێشمەرگەی خانەنیشین بووە و لە ئێستاشدا بەگوێرەی مادەی 406 بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan