کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی حزبیدایە و بەپێی پەیڕەو کارەکانمان رێکدەخینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی حزبیدایە و بەپێی پەیڕەو کارەکانمان رێکدەخینەوە
مەودا میدیا-

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق کۆبووەوە و رایگەیاند، یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی  حزبیدایە و بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵێتی کارەکانیان رێکدەخەنەوە.

 نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەرێم و ئوسترالیا کردەوە بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات بەتایبەت لە بواری ئابوری و وەبەرھێنان ھانی سەرمایەداران و خاوەن کاران بدرێت لە ھەرێم سەرمایەکانیان بخەنە گەڕ و ھاوکاربن بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابوری ھەرێم.

بافڵ تاڵەبانی پەیوەست بە پرسە سیاسییەکانیش ھەڵوەستەی کرد لەسەر قۆناغی دوایی ھەڵبژاردن و ئەگەرەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق و بەشداری کورد، و روونیکردەوە "دۆخی سیاسی عیراق ناسەقامگیرە، ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەکان کاریگەری راستەوخۆیان ھەیە لەسەر سەقامگیری سیاسی و داھاتووی ئەو حکومەتەی پێکدەھێنرێت، بۆیە تاکە رێگە و چارەسەر بۆ گەیشتن بە حکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامی و رەزامەندی ھەموولایەک، پێکھێنانی حکومەتی شەراکەت و تەوافقییە لەسەر بنەمای خزمەتکردن و بەرنامەی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن چونکە ئەمە رێگە دروستەکەیە بۆ ئیستقراری سیاسی، ئابوری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیش".

تاڵەبانی ئەوەشێ خستەڕوو "وەک یەکێتی لەھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتو لە ناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عیراق و کۆتایی بە سیاسەتی  خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بکەین کە ئەم نیەتەش تەنھا بە یەکگرتویی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دێتەدی".

هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی "یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی حزبیدایە و بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵێتی کارەکانمان رێکدەخینەوە و زیاتر گرنگی بەتواناو ھێزی گەنجان دەدەین و دەیانھێنینە پێشەوە، کادریش لەسەر بنەماکانی  رۆشبیری و فیکری پەروەردە دەکەینەوە و ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنج دەکەینەوە".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب