کوردستانی

سلێمانی؛ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو ژن و پیاوێکییان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە، کە لە لایەن دادگای بەغداوە داواکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد بەرەو شاری سلێمانی هەڵهاتبن، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستیپێکرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن ".

باسی لەوەشکردووە " ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی دزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێک ئاڵتون دەستگیرکراون ".

ئەوەشهاتووە "لەئێستادا تۆمەتباران (ر، أ، ج) لەدایكبووی 1999، (م ،أ ،ج) لەدایكبووی 2000 و (ع ،ع ،ع) لەدایكبووی 1976 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكکارە یاساییەكان رەوانەی بەغدا دەكرێنەوە ".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب