کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی لابردنی چەند بابەتێکی وانەی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی لابردنی چەند بابەتێکی وانەی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی
مەودا میدیا- 

وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لابردنى چەند بابەتێک لە پەروەردەى ئیسلامى هیچ بنەمایەکى نییە و راستنییە.  
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2021 بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکان و چاپەمەنییەکان لە وەزارەتى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی ئەوانە و ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسیان ده‌کرێت کە گوایە لابراون له‌ پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌یه‌.  

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە چەند  بابەتێکی وانەی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن لابران و رایدەگەیەنێت، بابەتەکانی (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، رۆژی دوایی، دادپه‌روه‌ری، حوكم له‌ ئیسلام و سوێند خواردن) لەسەرجەم وانەکاندا باسکراون و لانەبراون، بەڵام پەرلەمانتارێک بۆ "یاری به‌ هه‌ست و سۆزی موسڵمانان" ئەو بابەتەی وروژاندوو.

دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردە:

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە -  بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان و چاپەمەنییەکان 

بابەت / وەڵامی پەرلەمانتار  بەڕێز "هەورامان گەچێنەیی"
لە ڕێکەوتی ( ٢٤/ ١٠/ ٢٠٢١ ) به‌ڕێز ( هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی ) پەرلەمانتاری کوردستان له‌ گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دەکات كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، ڕۆژی دوایی، دادپه‌روه‌ری، حوكم له‌ ئیسلام، و سوێند خواردن)یان لابردوه‌ له‌ پڕۆگرامەکانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ ئەمەش تەنها کتێبی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەنموونە دەهێنێتەوە، ئێمە لێرەدا به‌ چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌.
یه‌كه‌م: بەڕێز  پەرلەمانتار هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باشتر وابوو كه‌ ڕێگا و ڕێكاره‌كانی كاری په‌رله‌مانتاری بگرتایه‌ته‌ به‌ر لەوەی بکەوتایەتە هەڵەوە ،کە بریتیین لە: 
-ناردنی نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
-بانگێشتكردنی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پەرلەمانی کوردستان / لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی پرسیار و وەڵام و ڕوونکردنەوەی پێویست.
- ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانتاری دەتوانن سەردانی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون و ئەرکی چاودێری. 
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ یه‌كێك له‌م كارانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌  بەتەلەفۆن پرسیاری لەسەر لابردنی (کۆی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی)  کردوە  لە هەموو قۆناغەکانی خوێندن و وەڵامدراوەتەوە کە ئەو بابەتە هیچ بنەمای نییە . و په‌له‌ی كردوه‌ له‌ وروژاندنی هەستی گشتیی له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌ هیچ بنه‌مای نییه‌، وه‌ك له‌ خاڵی دووه‌م  بە ووردی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌.
دووه‌م: پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی جێگای بایه‌خی وه‌زاره‌تمانه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی به‌ڕێز مامۆستا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی باسیان ده‌كات له‌ پڕۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بوونیان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌ڕێزیان لێیان ورد نه‌بۆته‌وه‌ و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌م شێویه‌ باسی كردووه، بفەرموون بە داتا و دۆکیۆمێنت دەیخەینەڕوو‌: 
1- سه‌باره‌ت به‌ (بنچینه‌كانی باوه‌ڕ ) له‌ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ وانه‌ی شه‌شه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 18، له‌ پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی‌ له‌ وانه‌ی چوارده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 43، باس كراون، واتا له‌ دوو پۆلی خوێندن كه‌ پۆلی یه‌كه‌م و شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تین.
2. جێنشین وهاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له‌ چه‌ندین پۆلدا به‌ ورده‌كارییه‌وه‌ باس له‌ ژیان و به‌سه‌رهاته‌كانیان كراوه‌، وه‌ك له‌ پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ لاپه‌ڕه‌ 32، له‌ پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی وانه‌ی سێزده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 36 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 40 و وانه‌ی شازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 43، هه‌روه‌ها له‌ پۆلی شه‌شه‌م وانه‌ی ده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 31 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 38 و له‌ پۆلی هه‌شته‌م وانه‌ی بیست و دووه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 64 و وانه‌ی بیست وسێیه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 67 و وانه‌ی بیست و چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 69 و باسی شوێنكه‌وتوانیش له‌ وانه‌ی بیست وپێنجه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 73 كراوه‌.
3. سه‌باره‌ت به‌ (دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری) له‌ پۆلی هه‌شته‌م له‌ وانه‌ی چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 12 و له‌ پۆلی دوازده‌یه‌م له‌ وانه‌ی چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 21 باسیان كراوه‌ و وانه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه‌.
4. سه‌باره‌ت به‌ (ڕۆژی دوایی)  له‌ پۆلی شه‌شه‌م له‌ وانه‌ی چوارده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 45 و هه‌روه‌ها له‌ پۆلی ده‌یه‌م له‌ وانه‌ی سێیه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 14 و له‌ وانه‌ی سێزده‌یه‌م (به‌ڵگه‌كانی بوونی ڕۆژی دوایی) له‌ لاپه‌ڕه‌ 38 و وانه‌ی چوارده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 41 و وانه‌ی پازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 44، زۆر به‌ وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته‌ كراوه‌.
5. سه‌باره‌ت به‌ (حوكم له‌ ئیسلامدا)  له‌ وانه‌ی چواره‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 21 و وانه‌ی یازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 47 و وانه‌ی دوازده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 49 و هه‌روه‌ها له‌ وانه‌ی سێزده‌یه‌م له‌ لاپه‌ڕه‌ 55 له‌ پۆلی دوانزه‌یه‌م زۆر به‌ وه‌رده‌كاری باس له‌م بابه‌ته‌ كراوه‌.
6. سه‌باره‌ت به‌ (سوێند خواردن) لیژنه‌ی پسپۆڕی پڕۆگرامه‌كان بڕیاری داوه‌ كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ئاستێكی پێشكه‌وتوتر له‌ قۆناغی یازده‌یه‌می ئاماده‌یی بخوێندرێت له‌ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
‌ باشتر بوو بەڕێزیان هەر 12 کتیبەکەی پەروەردەی ئیسلامی بخوێنیتەەوە بیزانیایە کەئەو بابەتانەی بەریزیان باسی لێدەکات هەمووی بونی هەیە لە کتیبەکانی پەروەردەی ئیسلامی بە شێوەی زانستی و دروست رێکخراون.   ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە داواکارین لەم بابەتانە یاری به‌ هه‌ست و سۆزی موسڵمانان نه‌كرێت به‌ بێ بنه‌ما . 
                                                                                                                                                     وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی 
          ٢٤ ی ١٠ ی ٢٠٢١
Qaiwan
Qaiwan