کوردستانی

وادەی باران بارینێکی زۆر لە هەرێم راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی باران بارینێکی زۆر لە هەرێم راگەیاندرا
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی كه‌شناسى‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، به‌پێى پێشبینییه‌كان هه‌فته‌ى داهاتوو بارانێكى زۆرباش به‌شێك له‌ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی كه‌شناسى‌ و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌هه‌فته‌ى داهاتودا پیشبینی باران بارینێكى زۆرباش دەكرێت بەتایبەت لەدەوورووبەری سلێمانی‌ و هەڵەبجەو كەلار تا كەركوك.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پیشبینیدەكرێت پلەی گەرمی بەڕێژەی بەرچاو دابەزێت‌ و ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكان لەئارادایە.

ساڵی رابردوو بێبارانی و وشکەساڵی بوو لە هەرێمی کوردستان و عیراق، هاوڵاتییان به‌گشتى‌ و جوتیاران به‌تایبه‌تى به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى بارانى په‌ڵه‌ ده‌كه‌ن تا ده‌ست به‌چاندنى دانه‌وێڵه‌ له‌و شوێنانه‌ بكه‌ن كه‌ پشت به‌ئاوى باران ده‌به‌ستێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب