کوردستانی
لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "ئەمڕۆ ئەنجامەکان راناگەیێنرێت و دواخرا بۆ کاتێکی دیکە".
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "ئەمڕۆ ئەنجامەکان راناگەیێنرێت و دواخرا بۆ کاتێکی دیکە".
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابییانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند "لە ئەنجامی بەدواداچوونمان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان، لە پێنجشەممەی رابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن رێکارەکان تەواو ببوون، بەڵام ھەندێک گرفت لە وانەی کەوا راستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبوو ھاتەپێش، ئێستا کاری وردتری پێویستە".
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت "ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین رانەگەیێندرا و دواخرا تاوەکو لێکۆڵینەوەی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی رابردوو دووبارە نەبنەوە".
هاوکات عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی داوا لە قوتابییان دەکات "پشوو درێژتربن و کارەکان بەرەو تەواوبوون دەچێت و لە کاتێکی نزیکدا ئەنجامەکان رادەگەیێندرێت".
بڕیاربوو پێنجشەممەی رابردوو زانکۆلاین کارابکرێت و ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا زانکۆلاین وێبسایتەکەی کارا نەکردووە و نووسیویەتی "تکایە چاوەڕوانی ئەنجامەکان بن".
ر. ر