کوردستانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: هەر بازرگانێک بەنزین بە 500 دینار بهێنێت لە باج و گومرک دەیبەخشین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حكومەتی هەرێم: هەر بازرگانێک بەنزین بە 500 دینار بهێنێت لە باج و گومرک دەیبەخشین
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەر بازرگانێك بەنزین هاوردە بكات و بە 500 دینار بیداتە هاوڵاتییان ئێمە لە باج و گومرك دەیبەخشین.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای فەرمی پارتی رایگەیاند"بەپێی بەدواداچونی ئێمە، تێچوی هێنانی بەنزین لە دەرەوە وا دەكات نرخی ئەو بەنزینەی دەهێنرێت بەرزتر و گرانتر بێت لەوەی كە ئێستا هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەڵام ئێمە وەكو حكومەت، پاڵپشتی هەر بازرگانێك دەكەین بەنزین بە 500 دینار بهێنێت و لە گومرك و لە باجیش دەیبەخشین، بەڵام بەو مەرجەی بە 500 دینار بیداتە هاوڵاتییان و سوپاسیشی دەكەین".

ئەو قسانەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم دوای ئەوە دێن كە پێشتر سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندبوو، ئەگەر حکومەت لە باج و گومرک و "سەرانە" بیان بەخشێت بەنزین دەهێنن و دەیدەنە 475 دینار.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب