کوردستانی

لیوایەکی پێشمەرگە دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیوایەکی پێشمەرگە دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگری عیراق
مەودا میدیا-

 لیوایەکی پێشمەرگە دەخرێتەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری عیراق و لەگەڵ لیوایەکی دیکەی سوپا ئەرکیان لەو ناوچانەدا چڕدەبێتەوە كە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

بە پێی نوسراوێکی فەرمی کە واژۆی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقی لەسەر کە لە 20 تشرینی یەکەم دەرچووە و تێیدا هاتووە بەگوێرەی مادەی 78  لە دەستوری عیراقی بڕیاردراوە بە گواستنەوەی راژە و میلاکاتی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عیراق.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، وەزارەتی بەرگری رادەسپێرن بە گرتنەبەری سەرجەم رێکارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەوانەش تەرخانکردنی بودجە و پلەی سەربازی بۆ ئەو پێکهاتە سەربازییە نوێیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لیوای 20ی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەکی دیکەی سوپای عیراق تەواو بەحكومەتی فیدڕاڵەوە گرێدەدرێن، ئەوەش بەئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانەدا.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب