کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 27 پلە، سلێمانی 25 پلە, دهۆک 25 پلە، هەڵەبجە 25 و کەرکوک 28 پلە.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan