کوردستانی

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی مووچەی لیواکان و دیوانی وەزارتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021 مووچەی لیواکان و دیوانی وەزارتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند و ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەبێ لێبڕین دابەشکرا.

بەپێی تۆماری بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان، ملیۆنێک و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر لە هەرێمی کوردستان هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan