کوردستانی

کەشناسی مژدەی بەفر و باران بارین دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی مژدەی بەفر و باران بارین دەدات
مەودا میدیا-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەى رۆژى سێشەممە بارستە هەوایەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى  نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوریەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سبەى ئاسمانى هەرێم لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور لە ماوەى ئەم هەفتەى داهاتوو بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئێوارەى رۆژى سێشەممە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد لە ناوچە سنورییە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر نزیک دەبێتەوە لەگەڵ هاتنى ئەو بارستە هەوایە ساردە بە ئەگەرێکى لاواز پێشبینى  نمە باران یان بەفرێکى زۆرکەم لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوریەکان هەیە لە کاتى هاتنى ئەو بارستە ساردە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژى چوارشەممە بەردەوام ئاسمان نیمچە هەورى دەبێت، رۆژى پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور نیمچە هەورو پاشان هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى پروشکە بارانى پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچەى جیا جیا و لە هەندێ کاتدا.

بەپێی کەشناسی، رۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى نمە بارانى کەم کەم لە هەندێ ناوچەى جیاجیا دەبارێت، سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى بارانى کەمێک زیاتر دەبێت وە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى نمە باران دەبێت، لەم ماوەیەدا پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆى بەسەر نایەت تا رادەیەک جێگیرە خێراى با لە نێوان (10-15)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت.  

ر. ر   
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب