کوردستانی

باڵیۆزی ئێران هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی و عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزی ئێران هەواڵێکی خۆش دەدات بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی و عیراق
مەودا میدیا

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا هەواڵێکی خۆش دەدات نە هاوڵاتییانی عیراق و ئێران و رادەگەیەنێت ئێستا هاوڵاتییانی ئێرانی و عیراقی دەتوانن لە رێگەی ئاسمانییەوە بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.

ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "بە هاوڵاتییانی بەڕێزی عیراقی دەڵێین کە ئەمڕۆ دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و بە پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی دروستی پزیشکی لەڕیگەی ئاسمانەوە بەرەو ئێران گەشت بکەن".

هەروەها نووسیویشیەتی "هاوڵاتییانی ئێرانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای و بە بوونی پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی پزیشکی سەردانی عیراق بکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan