گێتی
توركیا: دەستەی كاروباری ئایینیی بڕە پارەیەكی بۆ كڕینی خواردنەوە كحولییەكان تەرخانكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی كاروباری ئایینی لە توركیا لە بودجەكەیدا بڕێك پارەی بۆ كڕینی خواردنەوە كحولییەكان تەرخانكردووە كە بەپێی بنەماكانی ئایینیی ئیسلام "خواردنەوە كحولییەكان لە قەدەغە كراوەكانە".
ماڵپەڕی زەمانی توركی لە هەواڵێكدا بڵاویكردووەتەوە "بەپێی خشتەی پارەی خەركراوی بۆ ساڵی 2020، دەیستەی كاروباری ئایینی لە توركیا بڕی 1080 لیرەی بۆ كڕینی خواردنەوە كحولییەكان خەرجكردووە"
ئەوەش هاتووە لە دواتردا ئەو بڕە بۆ كۆڕینی خواردنەوە كحولییەكان بۆ 3559 لیرە بەرزبووەتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی زەمانی توركی هاتووە "بودجەی دەستەی كاروباری ئایینی لە توركیا بۆ ساڵی 2020 بڕیتی بووە لە 10 ملیار و 930 ملیۆن و 391 لیرەی توركی".
دەستەی كاروباری ئایینی لە توركیا ناڕەزایەتیی بەرانبەر كەمی بودجەی دەستەكەیان دەربڕیوە و رایگەیاندووە "ناتوانین كاروبارەكانمانی بە باشی پێ بەڕێوەببەین".
ر. ر