ئەدەب و هونەر

بۆ یەکەمجار فلیمێکی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەکەمجار فلیمێکی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت
مەودا میدیا-

فلیمی ئێرانی "دار گوێز" کە لەلایەن محەمەد حسێن مەهدەویان کاری دەرهێنانی بۆ کراوە بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی راگەیاندنی کۆمپانیای مەستی فیلم، نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز رۆژی 4ی مانگی 11ی 2021 بەشێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات.

دارگوێز چیرۆکی راستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون، ئەم فیلمە ئێرانییە لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر وەدەست بێنێت.

فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە رکابەریی ئۆسکاری 2021، کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرنگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندیی فەرهەنگی و هونەری دوولایەن فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو بکاتەوە.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan