کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەرگایەکی گرنگ بێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی پارێزگای نەینەوا لە هەرێمی کوردستانن ئاماژەی بەوەشکرد هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەرگایەکی گرنگ بێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2019 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوادانکردنەوەو بنیاتنانەوەی پارێزگای نەینەوا کە لە شاری هەولێر رایگەیاند"نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی نەینەوالە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو ژمارە ئاوارەیەی پارێزگاکە کردووە".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی "هەرێمی کوردستان دەتوانێت دەرگایەکی گرنگ بێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ، دەکرێ حکومەتی عیراقیش گرنگی زیاتر بە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای نەینەوا بدات".
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئاوارەبوون کاریگەری لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان هەبووە، چونکە رێژەی نیشتەجێبوونی لە هەرێمی کوردستان بۆ لە سەدا 30% بەرزکردووەتەوە".