عیراقی

23 کۆچبەری عیراقی لە سنورەکانی نێوان پۆڵەندا و ئەڵمانیا دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


23 کۆچبەری عیراقی لە سنورەکانی نێوان پۆڵەندا و ئەڵمانیا دەستگیرکران
مەودا میدیا-

میدیا ئەڵمانییەکان رایانگەیاند، لەکاتی پشکنینی بارهەڵگرێکدا لە نێوان سنوری پۆڵەنداــ ئەڵمانیا 23 کۆچبەری عیراقی دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویانکردەوە "لەکاتی دەستگیرکردنی کۆچبەرەکاندا شۆفێر و سەرنشینی پێشەوەی بارهەڵگرەکە رایانکردووە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون، لەناو کۆچبەرە عیراقییەکاندا، ژن و منداڵ هەن و ویستویانە لە پۆڵەنداوە خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا و خۆیانداوەتە دەستی قاچاخچییەکی سوری".

چەند مانگێکە کۆچبەرای عیراق و چەند وڵاتێکی دیکە رێڕەوی کۆچیان بۆ ئەوروپا لە یۆنان و ئیتاڵایەوە گۆڕیوە بۆ بیلاڕوسیا و ئەڵمانیا، ئێستا بەهۆی هاتنی وەرزی زستانەوە دۆخی بەشێک لەو کۆچبەرانە لە سنوری وڵاتانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و ئەڵمانیا لەژێر مەترسیدایە.

بە پێی ئاماری بڵاوکراوەی رێکخراوەکانی بواری کۆچبەران، تا ئێستا لەم رێگە نوێیەی کۆچبەراندا  هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان