گێتی

"بەهۆی هەڵکشانی دەریاوە عیراق مەترسیی ژێرئاوکەوتنی لەسەرە لە ساڵی 2100 دا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بەهۆی هەڵکشانی دەریاوە عیراق مەترسیی ژێرئاوکەوتنی لەسەرە لە ساڵی 2100 دا"
مەودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوکردەوە بە پێی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەبێت، زیاتر لە 200 ملیۆن كەس لە جیهاندا لەبەردەم مەترسی خنكاندان بەهۆی ئەگەری ژێرئاوكەوتنی وڵات و شارەكانیانەوە.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، تا ساڵی 2100 ژمارەی ئەو كەسانە بۆ 410 ملیۆن كەس زیاددەكات و 20 وڵات مەترسی ژێرئاوكەوتنیان لەسەر دەبێت، كە یەكێكیان عیراقە.

هاوکات بەپێی پێشبینییەكانی ئەو لێكۆڵینەوەیە، بە پلەی یەكەم چین لەبەردەم مەترسیدایە، بەدوای ئەویشدا هندستان، بەنگلادیش، ڤێتنام، ئیندۆنیسیا، ژاپۆن، فلیپین، میسر، ئەمەریكا، تایلاند، بەرازیل، بۆرما، نایجیریا، مالیزیا، بەریتانیا، مەكسیك، كۆریای باشوور، پاكستان، عیراق و ئیتاڵیا دێن.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان