گێتی
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ئه‌ردۆغان 30 كه‌س ده‌درێنه دادگا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی توركیا 30 كه‌سی به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مردن، چه‌واشه‌كاری و سوكایه‌تیكردن به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیای ده‌ستگیركردوه.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی توركیا رایگه‌یاند، رێكاری یاسای ده‌گرنه‌به‌ر به‌رانبه‌ر 30 كه‌س، كه تۆمه‌تبارن به بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك پۆست له تویته‌ر كه سوكایه‌تیان به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە "لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران كراوه به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه و به كارهێنانی هاشتاگی (ئۆلموس)، له زمانی توركیدا به مانای (ده‌ڵێن مردووه) دێت، سه‌رجه‌میان راپێچی دادگا ده‌كرێن به تاوانی هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆكی وڵات".
پاش ئه‌وه‌ی له مانگی تەمووزی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ته‌مه‌ن 67 ساڵ هه‌واڵی تێكچونی دۆخی ته‌ندروستی بڵاوكرایه‌وه، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌ردۆغانیان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وت، توانای وه‌ستان و رۆشتنی به باشی نییه و له كاتی وتار خوێندنه‌وه‌دا رووبه‌رووی ژماره‌یه‌ك ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه، پاش چه‌ند رۆژێكیش، هه‌واڵی مردنی سه‌رۆكی توركیا به‌هه‌مانشێوه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
ر. ر
ر. ر