گێتی
هۆشداری دەدرێت لە شەپۆلێکی بەفر و باران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی ئێران ھۆشداری لە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین لە پارێزگاکانی باکور و ناوەڕاستی وڵاتەکەی و دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە دەدات.
کەشناسیی ئێران ھۆشداری لە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین لە پارێزگاکانی باکور و ناوەڕاستی وڵاتەکەی و دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی کەشناسیی ئیران ئاماژە بەوەدەکات "شەپۆلێکی بەفر و باران بارینی بەخوڕ لەگەڵ ھەورە بروسکە، پارێزگاکانی گیلان و گوڵستان و تاران و قوم و قەزوین و ئەسفەھان و یەزد و فارس و سمنانی گرتووەتەوە و تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت".
ئەوەشی خستووتەڕوو "بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە ھەندێک ناوچە ھەیە"، رێکخراوی کەشناسیی ئێران داواشی لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە کردووە، خۆیان لە نزیکبونەوە لە رووبار و کەناراوەکان بپارێزن.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە شاری مھاباد سەر بە پارێزگای ورمێ لافاو دروستبوو و زیانی مادی زۆری لێکەوتەوە.
ر. ب
ر. ب