گێتی
حکومەتی پۆڵەندا بەرانبەر شەپۆلی کۆچبەران باری نائاسایی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری بەرگری پۆڵەندا رایگەیاند، بەمەبەستی رێگریکردن لە هاتنی هەزاران کۆچبەر بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی لەرێگەی سنورەکانی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوسیا، باری نائاساییان لەسەر سنورەکان راگەیاندووە و 12 هەزار سەرباز بڵاوەیان پێکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەوەی بە سەدان کۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە بە لێشاو روویان لە سنورەکانی پۆڵەندا کرد بەو هۆیەشەوە ماریۆس بواشتاک، وەزیری بەرگری پۆڵەندا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانی بڵاوەپێکردنی 12 هەزار سەربازییان لەسەر سنوری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوسیا دەرکردووە و باری نائاساییان لەسەر سنورەکان راگەیاندووە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، حکومەتی وڵاتەکەی خۆی بۆ هەموو سیناریۆیەک بۆ پاراستنی سنورەکانی ئامادەکردووە، بەتایبەت کە لەئێستادا دۆخی سنورەکانیان تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەزاران کۆچبەر لە سنورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندان و دەیانەوێت بچنە ناو ئەوروپا، بەشێک لەو کۆچبەرانەش گەنج و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن.
ر. ب
ر. ب