کوردستانی
دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری لەکاتی دەوامدا کرد و رایدەگەیەنێت کاتی دەوامکرد بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان رۆژانە لە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ تا 7:00ی ئێوارە دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداریی هاوڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1- نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/ 2- کەلار – نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3- راپەڕین – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5- چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ ماوەیەک دەوام گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 11-11-2021 کاتی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە کاتژمێر 3:00ی دواینیوەرۆ تاکو 7:00ی ئێوارەیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان".
س،ر
بیروڕا