کوردستانی

کۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەرچی زووترە دەسەڵاتدارانی هەرێم بە هۆشی خۆیان بێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەرچی زووترە دەسەڵاتدارانی هەرێم بە هۆشی خۆیان بێنەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆچی گەنجان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت پێویستە هەرچی زووترە دەسەڵاتدارانی كوردستان بەهۆشی خۆیان بێنەوە و لەوە زیاتر نەبنە هۆكاری بێ ئومێدی.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان "بەداخەوە ئەمڕۆ بینەری وێنەی سەدەها گەنج و لاوی كورد بووین لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا كە نیشتیمانی خۆیان بەناچاری بەجێهێشتووە و روویان لە نادیاری كردووە، ئەمەش بەهۆی نادادگەری و گەندەڵی و لە هەست نەكردن بە بەرپرسیاریەتی دەسەڵات دارانی كوردەوە سەرچاوەی گرتووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان وێڕای هیوای سەلامەتی بۆ ئەو هاوڵاتیانە، نیگەرانی خۆمان لەو بارودۆخە دەردەبڕین و هیوادارین چی تر گەنج و لاوی ئەم نیشتیمانە نەبنە قوربانی خەراپ بەڕێوەبردن و هەرچی زووترە دەسەڵاتدارانی كوردستان بەهۆشی خۆیان بێنەوە و لەوەزیاتر نەبنە هۆكاری بێ ئومێدی، پێویستە هەموو هاوڵاتییان سوودمەندبن لە سەروەت و سامانی گشتی نەك تەنها تاقمێكی مشەخۆر دەستی بەسەردابگرن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan