گێتی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2021 بە کۆی دەنگی وڵاتانی ئەندام راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی عیراق و هێرشکردنە ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند "هێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرکۆنە دەکەین و پێویستە ئەنجامدەران و ئەوانەی لەپشت هێرشەکەوە بوون سزابدرێن".
لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپێویستی دەزانن ئەنجامدەران و ئەوانەی پشتیوانی ئەم هێرشەبوون سزابدرێن، لەم بوارەشدا داوا دەکەن سەرجەم وڵاتان هاوکاری عیراق بکەن".
بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەک خۆی ئاماژەی پێکرد مستەفا کازمی سەلامەتە.
س،ر