عیراقی

ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان دەمرێنن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان دەمرێنن؟
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتیى گشتیی هاتوچۆى عیراق رایگەیاند، بڕیاری مراندنی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان رەتدەکەینەوە و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە. 

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوبەرایەتیى گشتیی هاتوچۆى عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵى ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە بەڕێوبەرایەتییەکە رەزامەندى بەدەستهێناوە بۆ مراندنى ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان لە بەرانبەر بە پێدانى تابلۆى هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلە تازە هاوردەکراوەکان".

باسی لەوەکردووە "ئەو هەوڵە دوورە لە راستییەوە، بەڵام پێشتر بەڕێوبەرایەتییەکە پێشنیازێکى لەو جۆرەى کردووە بە ئامانجى کەمکردنەوەى فشارى سەر شەقامەکان و زۆرى ژمارەى ئۆتۆمبێلەکان".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارى 215ى ساڵى 2009 لەسەر هاوڵاتییانى پێویست کردبوو کە لە کاتى تۆمارکردنى هەر ئۆتۆمبێلێکى نوێى هاوردەکراو ئۆتۆمبێلێکى کۆن بمرێنێت، بەڵام لەدواى دەرکردنى بڕیارى 68ى ساڵى 2016 رێگە بە هاوڵاتییاندرا کە لەکاتى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلێکى نوێى هاوردەکراودا یان ئۆتۆمبێلە کۆنەکەى بمرێنێت یان پارەى بەدەستهێنانى تابلۆیەکى نوێى هاتوچۆ بدات. 

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان