کوردستانی

ئەدهەم بارزانی: دواڕۆژێکی نەخوازراو چاوەڕوانی ھەموومانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەدهەم بارزانی: دواڕۆژێکی نەخوازراو چاوەڕوانی ھەموومانە
مەودا میدیا-

ئەدھەم بارزانی رایگەیاند، دەبێت پلانی راست و سازوکارێکی دادپەروەرانەی وەها رەچاو بکرێ کە ئەم جیاوازیە لە نێوان پلەدار و بەرپرس و دەوڵەتمەند و بێ درامەت و ھەژار و بێدەستەڵاتەکاندا نەمێنێ و رێز لە کەسایەتی ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە بەبێ جیاوازی بیروڕا بگیرێت، ئەگەر وانەبێت بە پێچەوانە دواڕۆژێکی نەخوازراو چاوەڕوانی ھەموومانە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ئەدھەم بارزانی لەبارەی کۆچی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا لەسەر سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "ئەو دیمەنە تراژدی و خەمبارانەی لە رۆژانی دواییدا، دەربارەی ئاوارەیی و کۆچبەربوونی هاوڵاتییانمان بە ھەزاران، لە ناو دارستانە سارد و قوڕاویەکان و بێ بەزەیی و بێباکیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بێ پەنا مانەوەیان، لە سەر سنورەکانی یەکتیی ئەوروپا، لە راگەیاندنەکان بڵاو کرانەوە، لە ناخەوە نیگەران و خەمباریان کردم".

ئەوەشی خستووتەڕوو "بەهەموو بڕوامەوە لەگەڵ ئەوەدام کە دەبێ لاوانی کوردستان،  کەشێکی ئابووریی و  ژیانێکی شایستە و سەربەرزانەی وایان بۆ دەستەبەر بکرێ، کە بە بڕوا و لەخۆبووردنەوە هەموو زانست و ئەزمون و وزەی تەمەنیان، بخەنە خزمەتی ئاوەدانی و پێشخستی کوردستان، دوارۆژی خۆ و نەوەکانی داهاتویان لەسەر ئەم ئاو و خاکە بنیات بنێن".

ئەدھەم بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد "دەبێت پلانی راست و سازوکارێکی دادپەروەرانەی وەها رەچاو بکرێ کە ئەم جیاوازیە لە نێوان پلەدار و بەرپرس و دەوڵەتمەند و بێ درامەت و ھەژار و بێدەستەلاتەکاندا نەمێنێ و رێز لە کەسایەتی ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە بەبێ جیاوازی بیرورا بگیرێت، کە تاکی کورد بە هەموو چین و توێژەکانیەوە، جارێکی دیکە لەگەڵ مێژو و سەروەری و ژیانی ئەم وڵاتە ئاشت ببێتەوە و نیشتیمانی خۆی لە هەمو جیهان و سەرزەمین و وڵاتی دیکە لەلا خۆشتر و ئارامتر و شیرینتر بێت، بە پێچەوانە دواڕۆژێکی نەخوازراو چاوەڕوانی ھەموومانە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan