کوردستانی

گەرمیان؛ ئەو تووشبووەی کۆرۆنا کە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە نەخۆشخانە منداڵی بوو گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرمیان؛ ئەو تووشبووەی کۆرۆنا کە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە نەخۆشخانە منداڵی بوو گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

رۆژی دووشەممەی رابردوو ژنێکی تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان منداڵی بوو، هەرچەند ئەو کات نەخۆشخانەکە وتی "تەندروستییان باشە"، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەریی کۆرۆناوە دایکەکە گیانیلەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکدا سێشەممەی رابردوو نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان، كە تایبەتە بە كۆرۆنا ئامەژەی بەوەکرد "شەوی رابردوو (واتا دووشەممە) تووشبوویەکی دووگیان لە نەخۆشخانەکەیان بەهاوکاریی ستافی نەخۆشخانەکە منداڵی بووە".

هەر ئەو کات لەسەر دۆخی تەندروستییان نەخۆشخانەكە رایگەیاند "منداڵ و دایکەکە دۆخی تەندروستییان باشە، منداڵەکە رەوانەی (نەخۆشخانەی منداڵان- بەشی نەبەکام) لە سلێمانی کراوە".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی قەڵاوە دەستی کەووتووە، ئەمڕۆ دایکەكە بەهۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan