گێتی

سەلاحەدین دەمیرتاش: بڕیاری زیندانیكردنی هاوژینەكەم بێڕەوشتییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەلاحەدین دەمیرتاش: بڕیاری زیندانیكردنی هاوژینەكەم بێڕەوشتییە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە دەڵێت هیچ سنوورێك بۆ بێڕەوشتییەكانی دەسەڵاتدارانی توركیا نەماوە و ئەوەش وەكو شەرمەزارییەك بۆ ئەو وڵات ناودەبات.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "هەندێكجار بڕوام وابوو سنوورێك بۆ بێڕەوشتی و دووڕوویی هەیە، بەڵام لە توركیا هیچ سنوورێك بۆ ئەوە نەماوە".

باشاك دەمیرتاش، هاوسەرۆكی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆكی هەدەپە لەلایەن دادگایەكی توركیاوە بە 2 ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن سزادرا.

دەمیرتاش لە وەڵامی دەسەڵاتدارانی توركیادا دەڵێت " نە چۆك دادەدەم، نە رادەستتان دەبم و نە دەڕوخێم".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان