گێتی
پۆلیسی تورکیا پەیامنێری کەناڵێکی ئیسرائیلیی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا پەیامنێرێکی کەناڵی 13ی ئیسرائیل لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی باسی ئەو دوو هاوسەرە دەکرد کە دەستگیرکراون بە تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگایەکی سیخوڕی ئیسرائیل.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی میدیاکانی ئیسرائیل، لەکاتی پەخشی راستەوخۆدا پەیامنێرێکی کەناڵی 13ی ئیسرائیل لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا بەهۆی ئەوەی باسی ئەو دوو هاوسەرە دەکرد کە دەستگیرکراون بە تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگایەکی سیخوڕی ئیسرائیل.
حکومەتی ئیسرائیلیش هەرزوو هاتە سەر هێڵ و داوای ئازادکردنی دوو هاوسەرەکەی کردووە و رەتیکردووەتەوە کە ئەو دوو دەستگیرکراوە کاریان بۆ هیچ دامەزراوەیەکی ئیسرائیلی کردبێت.
س،ر