گێتی

شەڕ دەستیپێکرد و 15 کوژراو هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕ دەستیپێکرد و 15 کوژراو هەیە
مەودا میدیا-

بە پێی هەواڵی  میدیا جیهانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان روویدا و 15 سەربازی ئەرمەنی کوژران و 12ی دیکەش بەدیلگیراون و هۆکاری شەڕەکەش بۆ ناکۆکییەکانی ساڵی رابردوو دەگەڕێنرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 میدیاجیهانییەکان رایانگەیاند "لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان 15 سەربازی ئەرمەنی کوژران و 12ی دیکەشیان بە دیلگیراون".

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە هێرشیانکراوەتەسەر و کوژراو و بریندارداریان هەیە، بەڵام توانیویانە دوو بنکەی سەربازی سوپای بەرانبەر کۆنترۆڵ بکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانی هێزەکانیان بکات".

لەلایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە راگەیەنراوێکدا ئەرمینیای تۆمەتبارکرد بە هەڵگیرساندنی ناکۆکی نێوانیان.

ئەرمینیا و ئازربایجان لە ساڵی 1990ەوە دژی یەکتر لەسەر هەرێمی ناگۆری قەرەباغ لە شەڕدان، کە لە بنەڕەتدا بەشێکە لە ئازربايجان، بەڵام لەلايەن نەتەوەی ئەرمەنەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

ر. ب


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان