کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە دوا مۆڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی لە لایەن مامۆستایانەوە راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندیی دابینكردنی حەوت ملیۆن لیتر نەوت بۆ خوێندنگەكان لە ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە و تەندەری بۆ راگەیەندراوە، دەشڵێت "تا سەرەتای مانگی داهاتوو پێویستە تەواوی مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن".
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رەزامەندیی دابینكردنی حەوت ملیۆن لیتر نەوت بۆ خوێندنگەكان لە ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە و تەندەری بۆ راگەیەندراوە، دەشڵێت "تا سەرەتای مانگی داهاتوو پێویستە تەواوی مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 ئالان حەمە سەعید, وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكان بە خۆپارێزییەوە بەردەوام دەبێت، ڤاكسین بۆ مامۆستایان دابینكراوە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە یەکی كانوونی یەكەمی داهاتووە".
سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاماژەی بەوەکرد "ئەمساڵ ئەو گرفتەمان پێكەوە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا چارەسەركردووە و هاوكاریان بووین و بەیەكەوە كاری جدیمان كردووە، بەڵام بابەتی وەرگرتنی خوێندكاران لە ئەلفەوە تا یا-ی پەیوەندیی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە، دەبێت هەموو لایەك ئەوە بزانن كە ئێستا ژمارەی خوێندكار زۆرە، رێژەی دەرچوونی خوێندكاران ساڵی پار لە 50% كەمتر بووە".
سەبارەت بە وەرگرتنی سووتەمەنیش بۆ خوێندگەكان ئەوەی خستەڕوو، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان وەرگرتووە بۆ دابینكردنی حەوت ملیۆن لیتر نەوتی سپی، بەڵام تەندەری دابینكردنی لە دیوانی پارێزگاكان دەبێت و لەناو پەروەردە نابێت، وتیشی، بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی ئاگاداركردووەتەوە ئەگەر پێویستیان بەوەبێت دابینكردنی نەوتەكە بە تەندەر نەكرێت بۆ ئەوەی قوتابخانەكان زووتر نەوتیان پێبگات، ئامادەین هەڵاوێر (استثناء) لە ئەنجومەنی وەزیران وەربگرین".
ر. ب
بیروڕا



