کوردستانی
چارەنوسی ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 370 کۆچبەری عیراق و هەرێمی کوردستان لە بیلاڕوسیا دەگەڕێندرێنەوە، بۆ قۆناغی داهاتووش هەولێر و بەغدا بڕیاریانداوە سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی خواستی گەڕانەوەیان هەیە لەسەر ئەرکی حکومەت بگەڕێندرێنەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ زیاتر لە 370 کۆچبەری عیراق و هەرێمی کوردستان لە بیلاڕوسیا دەگەڕێندرێنەوە بۆ فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەوێشەوە بۆ بەغدا، لە قۆناغی داهاتووشدا هەولێر و بەغدا بڕیاریانداوە سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی خواستی گەڕانەوەیان هەیە لەسەر ئەرکی حکومەت بگەڕێندرێنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕینەوە ئەمڕۆ کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن، وتیشی، لە چوار چێوەی ئەو بڕیارەی حکومەتی ناوەند و هەرێم سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی خواستی گەڕانەوەیان هەیە، کارئاسانی تەواویان بۆ دەکرێت و دەگەڕێندرێنەوە".
لە ئێستادا بە هەزاران کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا گیریان خواردووە کە ئامانجیانە بچنە وڵاتانی ئەوروپا، قهیرانی كۆچبهران لهسهر سنوری بیلاڕوسیا لهچوارچێوهی كێشهی نێوان دوو وڵاتهوه بووهته پرسێكی نێودهوڵهتی.
ر. ب
بیروڕا