کوردستانی

پەرلەمانتارێک داوا لە هاوڵاتییان دەكات پارەی ئاو نەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک داوا لە هاوڵاتییان دەكات پارەی ئاو نەدەن
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ساڵانە 90 ملیار دینار زیان لە پارەی خەڵك و داهاتی حكومەت دەدرێت، داوا لە هاوڵاتییان دەكات پارەی سزای نایاسایی نەبەستنی پێوەر و تەنانەت پارەی ئاویش نەدەن.

دابان محەمەد، ئەندامێی پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی، یەك ملیۆن هاوبەشی ئاو لە هەرێم هەیە، هەر ماڵێك 10 هەزار دینار مانگانە پارەی ئاو بدات مانگی 10 ملیار دینار و ساڵی 120 ملیار دینار دەكات، بە دانپێدانانی حكومەت ئێستا ساڵی 35 ملیار دینار پارەی ئاویان پێ كۆدەكرێتەوە، واتە ساڵانە 90 ملیار دینار زیان لە پارەی خەڵك و داهاتی حكومەت دەدرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیاتر لە 90 ملیار دینار ساڵانە زیان لە پارەی خەڵك و داهاتی حكومەت لەو كاتەوە دەست پێ دەكات، كە پرۆسەی شكستخواردوی سیستمی پێوەر و خوێندنەوەی هێنرا و پارەی ئاوی پێ كۆكرایەوە لە پێناو بەرژەوەندی چەند كەسێك.

باسی لەوەشكردووە، ئەو ژمارانەی پارەی ئاو بۆ خەڵك هاتوەتەوە حەقیقی نین و  چوار خولە كۆمپانیاكان پێوەریان نەخوێندووەتەوە، هەبوونی راوەستانی بەردەوام لەنێوان خولەكاندا زەرەرمەندی سەرەكی هاوڵاتییان بووە و پارەیەكی زیاتریان بۆ هاتووەتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەكات پارەی سزای نایاسایی نەبەستنی پێوەر هیچ، بەڵكو پارەی ئاویش نەدەن.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال