کوردستانی
مەلا بەختیار چەند دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەلا بەختیار رایگەیاند، هەتا کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێت بیر لەجێگرتنەوەى ناکاتەوە لە پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى.
لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باسیان لە ئامادەکاری مەلا بەختیار دەکرد بۆ جێگرتنەوەی کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى مەلا بەختیار رایگەیاند "هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، کە هیوای چاکبوونەوە و تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە، بۆیە تکایە هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باسکراوە، بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە".
دەقی روونکردنەوەکەی مەلا بەختیار:

سەبارەت بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و جێگرەوەی!
بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی (١٧/١١/٢٠٢١) ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبوونەوەیەدا دادەنرێ.
یەکەم: بەندە، هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبوونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.
دووەم: هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، کە هیوای چاکبوونەوە و تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە. بۆیە تکایە هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باسکراوە. بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە.
مەلا بەختیار
ر. ب

بیروڕا