کوردستانی
ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک راگەیاند، شەوی رابردوو ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک کوژراون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک راگەیاند، شەوی رابردوو ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک کوژراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 رائید عامر نووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکراونەتەوە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە، وتیشی، هەردووکیان لەنێو ماڵەکەیاندا کوژراون".
باسی لەوەشکرد "هەرچەندە تا ئێستا ورەکارییمان دەست نەکەوتووە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە چەند کەسێک بوون".
ئاماژەی بەوەشكردووە "پارەیان دزیوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان دزیی بوو، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
ر. ب
ئاماژەی بەوەشكردووە "پارەیان دزیوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان دزیی بوو، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
ر. ب
بیروڕا



