کوردستانی
شاندێکی باڵا لە بەغداوە دێتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت وەزارەتی کارەبای عیراق شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.
وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت وەزارەتی کارەبای عیراق شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "عادل کەریم، وەزیری کارەبای عیراق لە هەولێرە و لە سەردانێکدا بۆ وەزارەتی کارەبا، رۆڵی وەزارەتی کارەبای هەرێمی لەبواری بەرهەمهێنان و سوودوەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچوو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی گواستنەوەی کارەبا گرنگ نرخاندووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "عیراق بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە پڕۆژەی پێوەری زیرەک، رۆڵی کەرتی تایبەت لەبواری کارەبا، بەکارهێنانی گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بەهێزکردنی تۆڕی کارەبای نێوان هەرێم و عیراق شاندی پایەبەرز دەنێرێتە هەرێمی کوردستان".
لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری کارەبای هەرێم و بەغدا، باس لە پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای 400 کەی ڤی لە تورکیاوە بۆ کوردستان و عیراق کراوە کە لە تەواوبووندایە و باسیان لە دامەزراندنی وێستگەی کارەبای شێخان کردووە کە بودجەکەی لەلایەن عیراقەوە دیاریکراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە.
س،ر
بیروڕا



