کوردستانی
هۆکاری گرانبوونی خۆراک و پێداویستیی هاوڵاتییان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەی سلێمانی و بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت هاوردەکردنی خۆراک و پێداویستی لە تەواوی سێکتەرەکاندا بەردەوامی هەیە و رێژەکەش بەرەو زیادبوون چووە، ئاماژەی بەوەشکرد لە هەموو جیهان نرخی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان گرانبووە.
بورهان عەلی عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەی سلێمانی و بازرگانی ناسراوی هاوردەکردنی خۆراک لە شاری سلێمانی بۆ رۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی راگەیاندووە "هاوردەکردنی خۆراک و پێداویستی لە تەواوی سێکتەرەکاندا بەردەوامی هەیە و رێژەکەش بەرەو زیادبوون چووە لە تەواوی دەروازەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان هاوردەکردن بەردەوامە، بەڵام گرانبوون و زیادبوونی نرخ تەنها پەیوەست نییە بە هەرێمی کوردستان و عیراق بەڵکو لە تەواوی جیهاندا پێداویستییەکانی هاوڵاتییان نرخیان گران بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە تەواوی جیهاندا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و ئاسیکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی کاری تەواوی کارگەکان بووەتە هۆی زیادبونی خواست لەسەر بەرهەمە سەرەتاییەکان لەلایەن کارگەکان هۆکارن بۆ گرانبونی کاڵاو خۆرا".
س،ر

بیروڕا