عیراقی

سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق: دەبێت یەکلاکردنەوەی تانە و سکاڵاکانی هەڵبژاردن بە جۆرێک بێت خەڵک متمانەی پێ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق: دەبێت یەکلاکردنەوەی تانە و سکاڵاکانی هەڵبژاردن بە جۆرێک بێت خەڵک متمانەی پێ بکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق لە کۆشکی بەغدا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پێویستی یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان کرا.

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 لە کۆشکی بەغدا میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و حاکم فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی وڵات و پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی 10 ی تشرینی یەکەمی رابردوو گفتوگۆکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێویستی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پتەوکردن و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سازان و یەکخستنی دید و بۆچوونەکان و گفتوگۆ و پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و پابەندبوون بە چوارچێوەی یاسایی و دەستووری و بەگەڕخستنی ھەوڵەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەکایەوەی داوا رەواکان و باشترکردنی دۆخی بژێوی ژیانی خەڵک کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پێویستی یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان کرا لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە پێی بنەماکانی یاسا بە رەچاوکردنی کاری پیشەیی و بە بێلایەنانە، بەجۆرێک متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بەھێزتر بکات لە ھەمان کاتدا دەرچەیەکی یاسایی و دەستووری بێت بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان.

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەستپێشخەرییەکان کرد کە ئاڕاستەی ھێز و لایەنە سیاسییەکان بکرێت وەک بەڵگەنامەیەک لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ھاتووەتە ئاراوە رووە و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عیراق، بە پێکهێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت، ھاوکات وەڵامی ئاڵینگاری و بەرکەوتە نیشتمانییەکان بداتەوە و ژیانێکی ئازادی شکۆمەندانەی خۆشگوزەران بۆ ھاوڵاتییان دەستەبەر بکات و گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەھێزتر بکات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان