کوردستانی

سکاڵا لەسەر 12 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تۆمار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سکاڵا لەسەر 12 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تۆمار دەکرێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

دەستەی نەزاهەی عیراق سكاڵای لەسەر 12 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆمار كردووە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت ئەو سکاڵایە نایاساییە.

لەو بارەیەوە رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو بارودۆخە ناهەموارەی کە لە ئێستادا عیراقی پێدا تێپەڕ دەبێت دەستەی نەزاهە نەیتوانی ئەو کەسانەی کە کەوتونەتە ناو گەندەڵیەوە دەستنیشان بکات و لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ ئەنجام بدات".

رێبوار تاڵەبانی باسی لەوەشکرد "ئێمە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەڵوێستێکی یاسایی و دەستووریمان وەرگرت لە بارودۆخەکە و دەوامی کەرکوکمان گواستەوە بۆ نوسینگەی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، وە هەرشوێنێکیش عیراق پێ باشبێت ئێمە کۆبوونەوەکانمانی تێدا ئەنجام دەدەین و ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین".

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وتیشی "چەندین نوسراومان ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق کردووە کە بارودۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام نەیان توانیوە بیکەن بۆیە سکاڵامان تۆمارکردووە دژی حکومەتی ناوەند کە ناتوانن بارودۆخی کەرکوک دەستوور و ئاسایی بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەستەی نەزاهە لەجیاتی ئەوەی بچێت ئەو گەندەڵیانە ئاشکرا بکات کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە 1 ترلیۆن دیناری عیراقی دیار نیە لە ئیدارەی کەرکوک، وە لە هەمان کاتدا 450 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە دەردەچێت، بەڵام هیچ داهاتێکی دیار نیە بۆ ئاوەدانکردنەوە شارەکە".

رێبوار تاڵەبانی باسی لەوەشکرد "دەستەی نەزاهەی عیراق سکاڵایان لەسەر سەرۆک و 11 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تۆمار کردووە کە لە شاری هەولێر دەوام دەکەین و ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین، بەڵام ئەوان داوا دەکەن ئێمە بچینەوە کەرکوک، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سکاڵایە نایاساییە".

لە کۆتایدا وتیشی "بەشێک لەو ئەندامانە ئامادەی دادگا بوون وتەی خۆیان داوە، هەروەها هیچ شتێک نیە لێپرسینەوە بکات لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا تەنها کۆبوونەکانی ئەنجومەن نەبێت".

ئەو 12 ئەندامەشی سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە بریتین لە "رێبوار فایەق عەبدولمەجید (رێبوار تاڵەبانی)، مەحموود محەممەد مەجید، دڵشاد پیرۆت عەزیز، نەسرین خالید وەهاب، پەروین محەممەد ئەمین، شێرزاد عادل خورشید، فوئاد حوسێن كوێخا، عیرفان جەمال تۆفیق، ریاز محەممەد دانووك، محەممەد كەمال ساڵح، ئەدوار ئوراهام ئۆدیشۆ، عەلی نامیق رەشید".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان