تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی گۆیژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی گۆیژ
مەودا میدیا-

گۆیژ (گێوژ)بەری دارگۆیژ، دارێکی خۆڕسکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان و لە پایزاندا بەرەکەی پێ دەگا، لە کوردستاندا دوو جۆری گۆیژ هەیە (سوور و زەرد)
دارگۆیژ دارێکی دڕکدارە و گوڵەکانی سپین، بەرێک دەگرێ تۆزێک لە نۆک گەورەتره‌ و پاییز درەنگان پێ دەگا، لە نێو بەرەکەشیدا چەند دانە ناوکی رەق ھەیە.

گۆیژ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، گۆیژ سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، چارەسەرە بۆ چەندین نەخۆشی، سوودەکانی گۆیژ بۆ تەندروستی بریتین لە:

1- دژە ئۆکسیدی تێدایە، مادە زیانبەخشەکانی لەش لە ناو دەبات، بەرگری لەش زیاد دەکات.

2- رێژەی کۆلیسترۆڵ رێکدەخات.

3- دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

4- دەبێته هۆی چالاکبوونی سووڕی خوێن.

5- رێژەی شەکر لە خوێندا رێکدەخات.

6- دژە شێرپەنجەیە.

7- دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی مێشک.

8. خەوی مرۆڤ باش دەکا و دەمارەکان ئارام دەکاتەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە