گێتی
ئەردۆغان: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە پێشخستنی وادەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە چەند پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە داوای دەکەن سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و بە ھیچ جۆرێک پێش ناخرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داواکاری حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە رەتکردەوە و رایگەیاند "ھەڵبژاردن لە ساڵی 2023 ئەنجام دەدرێت و بە ھیچ جۆرێک رێگە بە پێشخستنی کاتەکەی نادەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان ترسی لەدەستدانی پێگەکانیان ھەیە بۆیە داوای پێشخستنی ھەڵبژاردن دەکەن".
حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا داوا دەکەن ھەڵبژاردنی پیشوەختە ئەنجام بدرێت تاکو تورکیا لەم قەیرانە داراییە رزگاری ببێت تێیکەوتووە و سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپەش لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
ر. ب