دۆزی ژن

عیراق؛ لە ئەمساڵدا نزیکەی 14 ھەزار حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق؛ لە ئەمساڵدا نزیکەی 14 ھەزار حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکراوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری پاراستنی خێزان و منداڵ لە عیراق رایگەیاند، لە ساڵی 2021 بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ژنان بە رێژەی 58% بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردووە و لەمساڵدا نزیکەی 14 ھەزار حاڵەت تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021 لە لێدوانێکدا عەلی محەمەد سالم, بەڕێوەری پاراستنی خێزان و منداڵ لە عیراق بە رۆژنامەی ئەلنەھاری عەرەبی راگەیاند "بەراورد بە ساڵی 2020 رێژەی توندوتیژی دژی ژنان لەم ساڵدا 58% بەرزبووەتەوە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "لە ئەمساڵدا 2021 نزیکەی 14 ھەزار حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکراوە.

25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک رۆژی جیھانی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە دژی ژنان و لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ئەورۆژە بۆ ھەڵمەتی ھۆشیارکردنەوە لەبارەی دیاردەی توندوتیژییەوە دەستنیشانکراوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی